بەشی کتێبخانە لە مۆزەخانەی شوێنەواری هەولێر کرایەوە

بەشی کتێبخانە لە مۆزەخانەی شوێنەواری هەولێر کرایەوە
لەژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر بەشی کتێبخانە لە مۆزەخانەی شوێنەواری هەولێر کرایەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/4/2019، بەشی کتێبخانە لە مۆزەخانەی شوێنەواری هەولێر دوای تەواوبوونی و نۆژەنکردنەوەی بەشێوەیەکی فەرمی کرایەوە.

هەر بە پێی ڕاگەیاندراوەکە بەشی کتێبخانە لەژێر چاودێری نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و نادر بەکر بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر کراوەتەوە.

ئەوە خراوەتە ڕوو کە پارێزەر سەفین یاسین ئەرکی خۆبەخشی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی لە ئەستۆ گرتووە.










باسنيوز
Top