بەشی کتێبخانە لە مۆزەخانەی شوێنەواری هەولێر کرایەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/4/2019، بەشی کتێبخانە لە مۆزەخانەی شوێنەواری هەولێر دوای تەواوبوونی و نۆژەنکردنەوەی بەشێوەیەکی فەرمی کرایەوە.
هەر بە پێی ڕاگەیاندراوەکە بەشی کتێبخانە لەژێر چاودێری نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و نادر بەکر بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر کراوەتەوە.
ئەوە خراوەتە ڕوو کە پارێزەر سەفین یاسین ئەرکی خۆبەخشی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی لە ئەستۆ گرتووە.
باسنيوز
