جێراڵد كۆنه‌ڵ، ئەندام کۆنگرێسی ئەمەریکا: داوا دەكەین کورد و پێشمەرگە لە بیر نەکرێن

جێراڵد كۆنه‌ڵ، ئەندام کۆنگرێسی ئەمەریکا: داوا دەكەین کورد و پێشمەرگە لە بیر نەکرێن

ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مەریكا پێی وایە مەترسییەکانی داعش ئێستا لە جاران زیاترە و پێشمەرگەش بە شکستپێهێنەری داعش دەزانێت.‌

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، جێراڵد كۆنه‌ڵ، ئەندام کۆنگرێسی ئەمەریکا لەسەر پشکی دیموکراتەکان رایگەیاند: "مه‌ترسییه‌كانی ئێستای داعش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ هیچ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی له‌ژێرده‌ستدا نه‌ماوه‌، به‌ڵام شانه‌ی نووستووی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مه‌ترسیان زیاتر بێت".

راشیگەیاند: "هه‌میشه‌ به بیری‌ به‌رپرسانی ئه‌مەریكای ده‌هێنمه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كورد و پێشمه‌رگه‌ نه‌بووایه‌ ئه‌وا هه‌رگیز جیهان نه‌یده‌توانی به‌سه‌ر داعشدا سه‌ربكه‌وێت".

ئاماژەی بەوەشدا:" زۆر گرنگه‌ هیچ لایه‌ك ئه‌و راستییه‌ی له‌بیرنه‌چێت و كورد پشتگوێ بخه‌ن".

ئەگەرچی داعش هیچ ناوچەیەکی لە عێراق و سووریا لەدەست نەماوە، بەڵام لە رێگای شانەکانی ناوبەناو هێرش دەکاتەوە سەر هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان، دوێنێ چوارشەممەش 03/04/2019 سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند: "ئەو هۆکارانەی داعشیان دروستکرد، ئێستاش لە عێراقدا ماون".




K24
Top