یادی 60 ساڵه‌ی به ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌كرێته‌وه
دوای شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزی 1958 و رووخانی رژێمی پاشایه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی كۆماریی عێراق مۆڵه‌تی به ئاشكرا ده‌رچوونی دایه رۆژنامه‌ی خه‌بات و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له عێراقدا مۆڵه‌تی كاركردنی پێدرا.
رۆژنامه‌كه له 4ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1958، ده‌رچوو.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه، له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، رۆژنامه‌ی خه‌بات دێرینترین رۆژنامەی سیاسی كوردییه، كە بە بەردەوامی لە شار‌و لە شاخ، لە ئاشتی و شەڕدا رۆڵی هۆشیاركردنەوەو پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی و دیموكراتی گێڕاوەو هەردەم لە سەنگەری پێشەوەی داكۆكیكارانی دۆزی رەوای گەلەكەمان بووە و هەرگیز سازشی لەسەر پرسە نەتەوەییەكان لە نالەبارترین دۆخیشدا نەكردووە.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: لە سەرەتای ساڵی شەستەكاندا كە شۆڤێنیستە عەرەبییەكان بەتایبەتی لە بەغدا، لە رێی رۆژنامەكانیانەوە، هێرشێكی زۆر ناڕەوایان دەكردە سەر گەلەكەمان و نكۆڵی لە كورد‌و لە خاكی كوردستان دەكرد، هەر لەو كاتەدا رۆژنامەی خەبات بە كۆمەڵێك وتاری ئاگرین و سەنگین، بەهێزو بەتین وەڵامی ئەو دەنگە نەسازانە و بە بەڵگەی مێژوویی پووچەڵی ئەو بیر‌و بۆچوونە شۆڤێنیستانەی دایەوە.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، خەبات هەر زوو بووە جێی متمانەی تێكڕای خەڵكی كوردستان، ئەگەرچی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بەڵام لە ڕاستیدا زمانحاڵی هەموو گەلەكەمان بوو.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، ئەمڕۆ ئەرشیفی خەبات سەرچاوەیەكی گەلێك گرنگە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێ لەسەر مێژووی كورد‌و خەبات و بەرخودانی لە ماوەی ئەم 60 ساڵەدا بكۆڵنەوەو بنووسن، ئەوا خەبات باشترین و راستگۆترین سەرچاوەیە.
K24
