دوایین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایان

 دوایین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایان
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دوایین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایان، ئاشکرا دەکات.



ئەحمەد سابیر، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاندووە، بە مووچەی مانگانەی 400 و 500 هەزار دینار گرێبەست بۆ شەش هەزار مامۆستا کراوە و وەزارەتی پەروەردەش پێویستیی بە 11 هەزار مامۆستای دیکەیە.



ئەحمەد سابیر هەروەها رایگەیاندووە، کە هیوایان هەیە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ”ژمارەیەک مامۆستا دابمەزرێن“ و ئەولەویەتی دامەزراندنی بۆ ئەو مامۆستایانە دەبێ، کە بە گرێبەست یان بە خۆبەخش وانە دەڵێنەوە.



سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوە، ئاماژەی بە رێنماییەکی نوێی وەزارەتی پەروەردە کردووە، کە بریتییە لەوەی ”دەبێ مامۆستایانی دامەزراو، کە دوو دەوام دەکەن، دەرفەت بە دەرچووانی تازە بدەن و ئەوەش هەنگاوێکی باشە و دەرفەت بۆ ئەوانی تر زیاد دەکات“.




باسنیوز
Top