کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتیی هەرێم دەستی پێ کرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتیی هەرێم دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.

هەرچەندە بڕیار بوو کۆبوونەوەکە دوێنێ سێشەممە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ئەنجام بدرێت، بەڵام دواتر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە ڕوانگەی پەرۆشییان بۆ یەکڕیزیی لایەنەکان، ماوەی ٢٤ کاتژمێر دانیشتنەکەیان دواخستووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠١٩، سەرۆک بارزانی لە وتارێکدا ڕای گەیاند کە کاتی چاوەڕوانیکردن کۆتایی هاتووە و لەم ساتەوە ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەت ئەنجام دەدرێت.










باسنيوز
Top