سەرکردەیەکی یەکێتی: ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەرمانی دەردی کێشەکانە
سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕايگەیاند: "ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێم خەڵکی کوردستان دڵخۆش دەکات و ئێمەش وەک یەکێتی ھەمیشە لەگەڵ ڕێککەوتنی ستراتیژی بووین چونکە پێمان وایە تەنھا ڕێککەوتن دەرمانی دەردی ھەموو کێشەکانە".
گوتیشی: "ھەموومان دەزانین یەکێتی و پارتی پێکەوە دەسەڵاتی ئەم ھەرێمەیان بەدەستەوە بۆۆە و پێکەوە شەریکی ڕاستەقینەی دەسەڵات بوون، ئێستاش یەکێتی کاتێک داوای مافی خۆی دەکات ئامانجی ئەوەیە ھەموومان پێکەوە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین".
سامان گەرمیانی، ئاماژەی بەوەشدا، کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێم بەبێ یەکێتی بەڕێوەناچێت، بۆیە یەکێتی و پارتی لەیەکتری دوور ناکەونەوە و ھیچ ڕێگە چارەیەکیان نییە جگە لەڕێککەوتنی سیاسی.
باسنيوز
