پارتی بۆ یەکێتی: لەبارەی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ گۆڕان قسە بکەن
دوێنێ سێشەممە ١٩ی ئاداری ٢٠١٩، هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پشک و بەرکەوتەی یەکێتی لە سەرۆکایەتییەکان و کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لەمبارەیە ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا شاندی یەکێتی بە فەرمی داوایان لە شاندی پارتی کردووە، پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یەکێتی بدرێت.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە لە بەرامبەر ئەو داواکارییەی یەکێتیدا، شاندی پارتی گوتوویەتی کە ئەو پۆستە پێشتر بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری لێدراوە و لای گۆڕانە، بۆیە ئەگەر پۆستەکەتان دەوێت، دەبێ لەگەڵ گۆڕان قسە بکەن.
یەکێتی بە مەبەستی بەشدارینەکردن لە پرۆسەی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی یاساکە، یاری بە کات دەکات.
باسنيوز
