( گولان ) چۆنیەتیی دابەشکردنی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

(  گولان ) چۆنیەتیی دابەشکردنی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە
بەپێی ڕێککەوتنی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئاداری ٢٠١٩ لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوازە دابەش دەکرێن:

- سەرۆکی لێژنەی یاسایی بۆ پارتی، جێگرەکەی بۆ یەکێتی، بڕیاردەر بۆ گۆڕان.

- سەرۆکی لێژنەی دارایی بۆ یەکێتی، جێگرەکەی بۆ پارتی، بڕیاردەرەکەی بۆ تورکمان.

- سەرۆکی لێژنەی سامانە سرووشتییەکان بۆ گۆڕان، جێگرەکەی بۆ پارتی، بڕیاردەرەکەی بۆ یەکێتی.

- سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ بۆ کۆمەڵی ئیسلامی، جێگرەکەی بۆ کلد و ئاشوری، بڕیاردەرەکەی بۆ پارتی.

- سەرۆکی لێژنەی پەروەردە بۆ پارتی، جێگرەکەی کۆمەڵ، بڕیاردەرەکەی بۆ پارتی.

- سەرۆکی لێژنەی تەندرووستی بۆ پارتی، جێگرەکەی بۆ گۆڕان، بڕیاردەرەکەی پارتی.

- سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەھیدان بۆ پارتی، جێگرەکەی بۆ پارتی، بڕیاردەرەکەی یەکێتی.

- سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکان بۆ پارتی، جێگرەکەی بۆ یەکێتی، بڕیاردەرەکەی بۆ گۆڕان.

- سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکان بۆ پارتی، جێگرەکەی بۆ یەکێتی، بڕیاردەرەکەی بۆ یەکێتی.

- سەرۆکی لێژنەی شارەوانییەکان بۆ یەکێتی، جێگرەکەی بۆ پارتی، بڕیاردەرەکەی بۆ پارتی.

- سەرۆکی لێژنەی ڕۆشنبیری بۆ یەکێتی، جێگرەکەی بۆ پارتی، بڕیاردەرەکەی بۆ پارتی.

- سەرۆکی لێژنەی دەستپاکی بۆ گۆڕان، جێگرەکەی بۆ پارتی، بڕیاردەرەکەی بۆ کلد و ئاشورییە.

- سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف بۆ کۆمەڵ، جێگرەکەی بۆ پارتی، بڕیاردەرەکەی بۆ پارتی.

- سەرۆکی لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ کلد و ئاشوری، جێگرەکەی بۆ گۆڕان، بڕیاردەرەکەی بۆ کۆمەڵی ئیسلامی.








باسنيوز
Top