پهرلهمانی عێراق ههوڵهكانی بۆ دهركردنی پهكهكه له شنگال چڕ دهكاتهوه
شێروان دووبەردانى, سەرۆکى لێژنەى کاروبارى شنگال لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشكرایكرد، لێژنەى کاروبارى شنگال و لێژنەى دەرخستنى راستییەکان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، راپۆرتێکى ٣٠ خاڵییان نووسیوەتەوە.
گوتیشی: یەکێك لە خاڵە هەرە سەرەکییەکانی ئهو راپۆرته دەرکردنی پەکەکەیە لە سنوورى قەزاى شنگال.
دووبەردانی، ئاماژهی بهوهشدا، بۆ ئەو مەبەستە ئیمزاى ٦٨ ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانیان کۆکردووەتەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجامداوە.
ئاشكراشیكرد، لە دانیشتنى داهاتووى ئەنجوومەنى نوێنەراندا، پرسى دەرکردنى پەکەکە دەخرێتە دەنگدانەوە.
k24-
