دوو ئاهەنگی گەورەی جەژنی نەورۆز له ئامه‌د و ئیسته‌نبۆڵ بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ یەكشەممە هه‌ده‌په دەستی بە ئاماده‌كاری كردووە، بە تایبەتیش بڕیارە له ئامه‌د ئاهەنگێكی گەورە بەڕێوەبچێت، له ئیسته‌نبۆڵیش شوێنێكی تایبه‌ت له به‌كر كۆی بۆ ئاهەنگی نەورۆز تەرخان كراوە.
به‌شی هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌ورۆز له ئیسته‌نبۆڵ ئاشكرای كرد توانیویانه به فه‌رمی له‌لایه‌ن والی ئیسته‌نبۆڵه‌وه ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرن بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگێكی گه‌وره به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی كوردان، به‌ڵام ئاهه‌نگه‌كه له 24_3_2019 ئه‌نجام ده‌درێت و رێگه‌یان نه‌داوه له رۆژی یه‌كه‌می نه‌ورۆزدا بێت.
له لایه‌كی تره‌وه، ئاگری نه‌ورۆز له ئامه‌د به ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س دەكرێتەوە، كه له‌وێدا هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په وتارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و داوای شكاندنی گۆشه‌گیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن له زیندانی ئیمیڕاڵی.
دروشمی ئه‌مجاره‌ی هه‌ده‌په بۆ نه‌ورۆز جیاوازه و ده‌یانه‌وێت نه‌ورۆزه‌كه جیاواز بێت و ئاهه‌نگه‌كه زیاد له پێویست گه‌وره بكەن.
ماڵپه‌ڕی (سۆڵ)ـی توركی بڵاوی كرده‌وه، دروشمی هه‌ده‌په ئه‌وه‌یه كە به دڵنیاییه‌وه هەڵبژاردنی شارەوانییەكان ده‌به‌نه‌وه و گۆشه‌گیركردنی ئۆجەلانیش ده‌شكێنن.
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له 31ی ئاداردا بەڕێوەدەچێت.
هه‌موو ساڵێك هه‌ده‌په سه‌رپه‌رشتی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی له ئامه‌د و ئیسته‌نبۆڵ كردووه، بۆ ئه‌مساڵیش به هه‌مان شێوه هه‌ر هه‌ده‌په سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به‌ڵام له كه‌شوهه‌وایه‌كی جیاوازتر و بارودۆخێكی سیاسی سه‌ختتر.
هه‌ده‌په به بێ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی كراوه‌ته سه‌ر هه‌ده‌په له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌وه‌ی به تیرۆریستیان ناو ده‌به‌ن، بارودۆخی هه‌ده‌په‌ی قورس‌تر كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م نه‌ورۆزه‌دا سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په باس له قه‌ندیل و ئۆجه‌لان بكه‌ن، ره‌نگه حكوومه‌ت به‌رپه‌رچیان بداته‌وه.
به گوێره‌ی بۆچوونی شرۆڤه‌كارانی سیاسی، هه‌ده‌په نابێت له‌م نه‌ورۆزه‌دا باس له قه‌ندیل و ئۆجه‌لان بكات، چونكه به‌و هه‌ڵوێسته‌ی حكوومه‌تی توركیا ده‌ست كراوه ده‌كات تا وه‌كو تیرۆریست ناویان بهێنێت و بیانخاته زیندانه‌وه، چونكه په‌كه‌كه و ئۆجه‌لان به لای توركیاوه تیرۆیستن و ده‌توانن هه‌موو رێكارێكی یاسایی دژی هه‌ده‌په بگرنه به‌ر.
نابێت ئه‌وه‌شمان بیر بچێت، كه ده‌ستگیركردنی سری سووره‌یا ئۆنده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په و جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په به هۆی خوێندنه‌وه‌ی وتارێك بوو له نه‌ورۆزی 2015ـدا، كه له‌وێدا نامه‌یه‌كی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی خوێنده‌وه و داواكاری گشتییش دۆسیه‌ی له‌سه‌ر كرده‌وه و گوتی چۆن ده‌بێت له‌به‌رده‌م یه‌ك ملیۆن كه‌سدا نامه‌ی تیرۆریست بخوێنیته‌وه، ئێستە ئۆنده‌ر هه‌ر له زینداندایه.
ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په بیه‌وێت ئه‌م نه‌ورۆزه جیاواز بێت، پێویسته به‌ڵێنی خزمه‌تكردنی زیاتر به هاووڵاتیانی باكوور بدات و بڵێ له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌نگمان پێ بده‌ن، ئێمه‌ش خزمه‌تتان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌لی كارتان بۆ ده‌دۆزینه‌وه و پرسی خه‌باتی ئاشتی و دیموكراتیشمان به‌رده‌وام ده‌بێـت.
باس‌نیوز
