له قاهیره نێچیرڤان بارزانی به باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی سیاسی ده‌ستنیشان كرا
كۆنفراسه‌كه له لایه‌ن ( محمد ئهلعورابی) وه‌زیری پێشووتری میسر‌و سه‌رۆكی پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو كه تێدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و نێوه‌ندی ئه‌كادیمی و میدیایی و رۆشنبیری و هونه‌ری له چوارده وڵاتی عه‌ره‌بی تێدا به‌شداربوون .كه تێیدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی سیاسی ده‌ستنیشان كرا.
له هۆڵی كۆنفڕانسه‌كه ئاڵای كوردستان له ته‌نیشت ئاڵای وڵأتانی عەرەبى و وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌یان كرد. له وتارێكدا عەلى غدیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسی قاهیره بۆ پێشه‌نگه‌كان (مۆتمر القاهرە للریادە) سوپاسی ئاماده‌بوونی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌شداریكردن له كۆنفڕانسهكهو ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی تێرۆریستانی داعشی به‌ڕێزه و وه‌سفكرد و دهقیقەیەک بۆ روحی شه‌هیدانی هێزه چه‌كداره‌كانی میسر و سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وه‌ك رێزلێنانێك له شه‌ڕی دژی تیرۆر وەستان
kdp-
