لە بەڕازیل دوو قوتابى به‌ چه‌ك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و چه‌ند قوتابییەک ده‌كوژن

لە بەڕازیل دوو قوتابى به‌ چه‌ك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و چه‌ند قوتابییەک ده‌كوژن
دوو مێردمنداڵ له‌ قوتابخانه‌یه‌كى به‌ڕازیل به‌ دوورى 51 كیلۆمه‌تر له‌ شارى ساوپاولۆ پێنج قوتابى له‌گه‌ڵ دوو مامۆستا ده‌كوژن و 17 قوتابیش بریندار ده‌كه‌ن، کە برینى به‌شێك له‌ برینداره‌كان مه‌ترسیداره‌.

ته‌له‌فزیۆنى (globo)ى به‌ڕازیلى بڵاویكرده‌وه‌، قوتابخانه‌كه‌ ناوى (raul brasil)ـه‌ 1000 قوتابی له‌ خۆده‌گرێت، قوتابییه‌كان له‌ كاتى پشووى نێوان وانه‌كان بوون، كاتێك دوو هێرشبه‌ره‌كه‌ به‌ چه‌ك، چه‌قۆ و بۆمب هێرشیان كردووه‌ته‌وه‌ سه‌ر قوتابیه‌كان، تا ئێستا هۆكارى هێرشكردنه‌كه‌ دیار نییه‌ و 3 رۆژیش ماته‌مینى له‌ شاره‌كه‌ بۆ قوتابیه‌ كوژراوه‌كان ڕاگەیاندرا.

ته‌مه‌نى قوتابییه‌ كوژراوه‌كان له‌ نێوان 15 بۆ 17 ساڵیدایە، دوو مامۆستاكه‌ش ته‌مه‌نییان (38 و 59 ساڵییه‌)، دوای ڕووداوەکەش هەردوو هێرشبه‌ره‌كه‌ خۆیان كوشتووه‌.









باسنيوز
Top