سوپای توركیا هێزێكی دیكه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان كرد.

سوپای توركیا هێزێكی دیكه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان كرد.
،ئەمڕۆ چوار شەممە سوپای توركیا هێزێكی دیكه‌ی به‌ ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان كرد.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی بڵاویكرده‌وه‌، "كاروانێكی سه‌ربازی كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ندین تانك و زریپۆش و یه‌كه‌ی كۆماندۆی سه‌ر به‌ سوپای توركیا به‌ره‌و ویلایه‌تی هاتای سه‌ر سنووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان" به‌ڕێكه‌وت"، ئاشكراشیكرد، "ئه‌و كاروانه‌ سه‌ربازییه‌ ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ی سه‌ربازی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت و له‌ چوارچێوه‌ی رێوشوێنی توندی ئه‌منیدا له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا جێگیر ده‌كرێن".

به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه‌ توركییه‌، "مه‌به‌ست له‌ ناردنی ئه‌و هێزانه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای توركیایه‌ كه‌ له‌سه‌ر سنوور جێگیركراون".




باسنیوز
Top