بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین،خەڵاتی ڕێز لێنانی پێشکەشی ژنە چالاکوانێکی بواری ژنان کرد..

بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین،خەڵاتی ڕێز لێنانی پێشکەشی ژنە چالاکوانێکی بواری ژنان کرد..
ڕێکەوتی۱۱ی۱۲ی۲۰۱٨ (هیوا ئەحمەد مستەفا)ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین، بەیاوەری کارگێڕی لق (جوان زەخۆك) وئەندامی لق (معسومە صالح) ،(نەشمیل خان) بەرپرسی ئافرەتانی قەزای کۆیە،ئەنجوومەنی ئافرەتانی قەزای شەقڵاوە،سەردانی پڕۆفیسۆری یاردیدەدەر (دکتۆرە شوکریەیان )کرد.
لەسەردانەکەیدا بەرپرسی لق کاروچالاکیەکانی دکتۆرەشوکرییەی لە بوارەکانی ئافرەتان و ژنان کەپێشکەشی کردوە بەرزنرخاند و هیوای خواست کەنمونەی زۆربێت و بەردەوام بێت و ڕاشی گەیاند کەجێی دەستی دیارە لەخزمەتکردن بەکۆمەڵگاکەمان بەگشتی و بواری ئافرەتان بەتایبەتی لەبیرناکرێ.

بەبۆنەی۱٦ڕۆژەی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانیش و هاوکات لەساڵیادی ٦٦ەمین ساڵەی دامەزراندی (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان)خەڵاتی ڕێزلێنانی لقی۲٤ی سەفینی پارتی، لەلایەن (هیوائەحمەد مستەفا )بەرپرسی لقی ۲٤ی سەفینی پێ بەخشرا،لەلایەن خۆشیەوە وێڕای سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆئەم دیارییە بەنرخەوبەرزنرخاندنی( دکتۆرە شوکریە) بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان خەڵاتێکی بەوبۆنەوە پێشکەشی بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین کرد..
Top