بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین،خەڵاتی ڕێز لێنانی پێشکەشی ژنە چالاکوانێکی بواری ژنان کرد..
لەسەردانەکەیدا بەرپرسی لق کاروچالاکیەکانی دکتۆرەشوکرییەی لە بوارەکانی ئافرەتان و ژنان کەپێشکەشی کردوە بەرزنرخاند و هیوای خواست کەنمونەی زۆربێت و بەردەوام بێت و ڕاشی گەیاند کەجێی دەستی دیارە لەخزمەتکردن بەکۆمەڵگاکەمان بەگشتی و بواری ئافرەتان بەتایبەتی لەبیرناکرێ.
بەبۆنەی۱٦ڕۆژەی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانیش و هاوکات لەساڵیادی ٦٦ەمین ساڵەی دامەزراندی (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان)خەڵاتی ڕێزلێنانی لقی۲٤ی سەفینی پارتی، لەلایەن (هیوائەحمەد مستەفا )بەرپرسی لقی ۲٤ی سەفینی پێ بەخشرا،لەلایەن خۆشیەوە وێڕای سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆئەم دیارییە بەنرخەوبەرزنرخاندنی( دکتۆرە شوکریە) بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان خەڵاتێکی بەوبۆنەوە پێشکەشی بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین کرد..
