بڕیارێكی تایبه‌ت به هاتوچۆى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین
خۆشناو حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی راپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "پێشتر ده‌بوو شوفێرانى سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین بۆ تۆماركردنى ئۆتۆمبیل و چه‌ند كارێكى دیكه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتوچۆى پارێزگاكانیان بكردایه، كه ئه‌وه‌ش خه‌رجى و ئه‌ركێكى زورى خستبووه سه‌رشانیان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه: "دواى داواكارى و هه‌وڵدانێكى زۆر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه، خۆشبه‌ختانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتوچۆ له وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌سه‌ڵاتى ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌كانی وه‌رگرتنی ڕسوماتی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل و تۆماری نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه و به‌ناوكردنی ئۆتۆمبێلى، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه دابه‌زاند".
گوته‌بێژه‌كه‌ى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین، ڕاشیگه‌یاند، دواى ئه‌نجامدانى هه‌ندێ كارى پێویست بۆ بڕیاره‌كه، ده‌ست ده‌كه‌ن به وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان و شۆفێران.
bas news-
