به‌ڕێوه‌به‌رێکی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه
سامان كه‌ریم غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه، له نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا كه وێنه‌یه‌ك، ڕایگه‌یاندووه "ڕۆژى )٢٠-٥-٢٠١٣) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌كاربووم و پاش تێپه‌ڕبوونى 5 ساڵ و چه‌ند مانگێك له‌و پۆسته له ڕۆژى 3/12/2018 داواكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش كرد و ئه‌مڕۆ 11/12/2018 پێشنیوه‌ڕۆ كۆتاییهات به‌كارى به‌ڕێوه‌به‌ریم و له‌مڕۆوه وه‌كو كارمه‌ندێك به‌رده‌وام ده‌بم".
ناوبراو ڕوونیكردووه‌ته‌وه "هه‌رچه‌نده ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م به‌خواستى خۆم بووه، به‌ڵام چه‌ندین هۆكارى هه‌بووه كه له داهاتوودا و له‌كاتى گونجاو‌دا ده‌یانخه‌مه‌ڕوو".
bas news-
