سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە وەزیری وزەی ئەمریکا کرد

 سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە وەزیری وزەی ئەمریکا کرد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمممە وەزیری وزەی ئەمریکا گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازیی لێ کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە ١١\١٢\٢٠١٨ جەیمس ریچارد پێری ناسراو بە ڕیک پێری، وەزیری وزەی ئەمریکا پاش ئەوەی لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و وەزیری نەوتی عێراق، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.

لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازی لە وەزیری وزەری ئەمریکا کرا و ئێستا لە کۆبوونەوە دان.

سەردانی ئەم وەزیرەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، حکوومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک کە پێشتر ڕەوانەی ئیران دەکرا، رێک کەوتوون و سزاکانی سەر ئێرانیش تا دێن کاریگەریی زیاتر لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست دەکەن.









باسنيوز
Top