بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە کارمەندێکی پۆلیس گیانی لەدەست دا

 بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە کارمەندێکی پۆلیس گیانی لەدەست دا
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ شارى كه‌لار، به‌هۆى به‌ركه‌وتنى ته‌زووى كاره‌باوه‌ كارمه‌ندێكى پۆلیسی، گیانى له‌ده‌ست دا.

ڕاگه‌یاندنى پۆلیسی گه‌رمیان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە لەگەڕەکی سیروانی شارى کەلار کارمەندێکی چالاکییە مەدەنییه‌کانى سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، گیانى له‌ده‌ست دا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ كارمه‌نده‌كه‌ ناوی (جەبار عه‌بدولڕەحمان ڕەحیم)ـه‌ و لەدایکبووی ساڵى 1972ـه‌.

كارمه‌نده‌كه‌ لەکاتی پشووی فەرمی خۆیدا بووه‌ لەماڵی خۆیان، به‌هۆى به‌ركه‌وتنى ته‌زووى كاره‌باوه‌، گیانى له‌ده‌ست داوه‌.










باسنيوز
Top