وەزیری وزەی ئەمریکا کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی بە گرنگ و بەرهەمدار ناوبرد
سەرەتا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆک بارزانی رای گەیاند: "لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریکا پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمریکامان تاوتوێکرد و کۆمەڵێک بابەتی گرنگمان باسکرد".
لای خۆیەوە، ریک پێری، ڕای گەیاند: "زۆر سوپاسی میواندارییەکەی سەرۆک بارزانی دەکەم، و سوپاس بۆ ئەو سەقامگیرییەی لە کوردستان هێناویەتییە ئاراوە".
وەزیرەکەی ئەمریکا گوتیشی: "كۆبوونهوهیهكى زۆر گرنگ و بەرهەمدارمان ئهنجام دا و ڕێككهوتنى نێوان ههرێم و بهغدا به گرنگ دهزانین".
ریک پێری ڕاشی گەیاند: "دڵخۆشین بەو سەقامگیر و ئاسایشەی کە لەهەرێمی کوردستاندا هەیە و ئەمە وامان لێدەکان کە لهگهڵ ههرێمی کوردستان كارى زیاتر بكهین".
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێشەممە 11/12/2018، جەیمس ریچارد پێری ناسراو بە ڕیک پێری، وەزیری وزەی ئەمریکا، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازی لێکرا.
جەیمس ریچارد پێری ناسراو بە رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمەریکا و پێشتر 47 هەمین پارێزگاری ویلایەتی تێکساس بووە و لە ساڵانی 2000 بۆ 2015 وەک پارێزگار خزمەتی کردووە.
باسنيوز
