ڕاگه‌يه‌نراوى هاوبه‌شى كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
یه‌كه‌م: ڕێكخستنه‌وه‌ی باشترى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه له ئاستی پێویستی قۆناغه‌كه‌دا بێت له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه پشتیوانی به‌هێز بێت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دووم: پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرالی له هه‌موو ئاسته‌كاندا، لابردنی به‌ربه‌سته‌كان بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ناكۆكییان له‌سه‌ر هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی كورد له به‌غدا به شێوه‌یه‌كی كارا و به‌هێز.
سێیه‌م: دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌بوونی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه و دیدگای هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به عێراق و ناوخۆی كوردستان و ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر ڕووداو و پێشهاته‌كان.
چواره‌م: پشتگیریكردن له لیژنه‌ی تایبه‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و حوكمڕانيی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و هاوبه‌شیی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه به‌شداری له كابینه‌ى داهاتوودا ده‌كه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
11/12/2018
