پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بە تۆمەتی گیرفانبڕین دەستگیر کران
ئەمڕۆ سێشەممە 11/12/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە، لەناو بازاڕی سلێمانی دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی بڕینی گیرفانی چەند ھاووڵاتییەک و دزینی پارە لێیان، دەستگیر کران".
باس لەوەش کراوە: "دوو تۆمەتبارەکە بە ڕەگەز عەرەبن و ناویان (ح، ج، ک) و (س، ع،. ع)ە و ھەشت سکاڵای یاساییان لەسەرە".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
باسنيوز
