ئانگرێت كرامپ: دۆستایەتیی حكوومەت و گەلی ھەرێمی كوردستان و پشتیوانیی پێشمەرگە درێژەی دەبێ

ئانگرێت كرامپ: دۆستایەتیی حكوومەت و گەلی ھەرێمی كوردستان و پشتیوانیی پێشمەرگە درێژەی دەبێ
جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان دەڵێ، سەرۆکە نوێیەکەی پارتی كریستیان دیموكراتی ئەڵمانیا جەختی کردووەتەوە لەوەی، كە درێخی نەكەن لە بەھێزكردنی دۆستایەتییان لەگەڵ حكوومەت و گەلی ھەرێمی كوردستان، بە تایبەتی پشتگیریكردن لە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان.

فەلاح حەسەن، كە جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھانە، لە میانی بەشداریكردنی لە لە ٣١ـەمین كۆنگرەی پارتی كریستیان دیموكراتی ئەڵمانیادا لە شاری ھامبۆگ، دیداری لەگەڵ ھەریەكە لە ئەنجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا و خاتوو ئانگرێت كرامپ كارنباوەر، سەرۆكی تازەھەڵبژێردراوی پارتەكەی مێركڵ (پارتی كریستیان دیموكراتی ئەڵمانیا) هەبوو.

ئەو کە ھاوكات نوێنەری دەرەوەی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستانیشە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنێت، كە بە ناوی لاوانی كوردستانەوە سوپاسی ئەنجێلا مێركڵیان كردووە، كە لە شەڕی داعشدا پشتگیریی هەرێمی كوردستانیان كردووە، "سڵاوی گەلی كوردستانیشمان بە ھەردوو بەڕێزان گەیاندووە".

بە گوتەی حەسەن، داوایشیان لە خاتوو ئانگرێت كردووە، كە لە ئێستادا بووەتە سەرۆكی پارتی كریستیان دیموكرات، پشتگیری لە گەلی ھەرێمی كوردستان بكەن، گوتیشی: "بەڕێز ئانگرێتیش پەیمانی پێمان داوە، كە درێخی نەكەن لە بەھێزكردنی دۆستایەتییەكانیان لەگەڵ حكوومەت و گەلی ھەرێمی كوردستان، بە تایبەتی پشتگیریكردن لە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، كە لە ساڵانی رابردوو بەرەنگاری تیرۆر و تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە و، ببوونە قەڵغانی پاراستنی مرۆڤایەتی و سەرجەم گەلانی ھەرێمی كوردستان".
kdp-
Top