لە ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018.12.10 کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی جاڕەنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لە گرتووخانەی ورمێ بەڕێوە چوو.
بەپێی هەمان سەرچاوە ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردە "یوونس عەزیزی" ڕاگەیەندراوە کە بۆ تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە سڕکەرەکان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
یوونس عەزیزی ماوەی دوو ساڵ لە بەندی ١٤ی بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراوبوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی١١ مانگی ڕابردوودا ٦٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران حوکمی سێدارەکانیان جێبەجی کراوە.
باسنيوز
