لە سەردەشت گرێیەکی پێنج کیلۆیی لە سکی ژنێک دەرهێنرا

 لە سەردەشت گرێیەکی پێنج کیلۆیی لە سکی ژنێک دەرهێنرا
لە نەخۆشخانەیەکی شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی نەشتەرگەری بۆ ژنێک، توانرا گرێیەکی پێنج کیلۆیی لە سکی دەربهێندرێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "خومەینی" لە سەردەشت، لەبارەی نەشتەرگەریی دەرهێنانی گرێیەکی پێنج کیلۆیی لە سکی ژنێکی تەمەن 20 ساڵ بە میدیاکانی گوتووە: "ئەو نەخۆشە خانمێکی تەمەن 20 ساڵ بووە و چەند ڕۆژێک لە سکی هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە کردووە و سەرەتای پێیان وابووە نەخۆشیی "ئاپاندیس"ی هەیە، بەڵام پاش پشکنین و ئەنجامدانی تیشک و "سی تی سکان"، دەرکەوت گرێیەکی گەورەی ۲۰×۳۰ سانتی مەتری لەناو سکی دایە کە سەرچاوەکەی لە هێلکەدانی لای ڕاستەوە بووە و دەستبەجێ برایە ژووری نەشتەرگەری".

دکتۆر پەیمان مشاری گوتیشی: "پاش یەک کاتژمێر نەشتەرگەری بە ئامادەبوونی پزیشکی پسپۆڕی گشتی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و لەدایکبوون، پسپۆڕی بەنج و ژووری نەشتەرگەری، ئەو گرێیە بەبێ دڕان لە سکی دەهێنرا و نەخۆشەکە ڕەوشی جێگیرە و نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە".










باسنيوز
Top