لە سەردەشت گرێیەکی پێنج کیلۆیی لە سکی ژنێک دەرهێنرا
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "خومەینی" لە سەردەشت، لەبارەی نەشتەرگەریی دەرهێنانی گرێیەکی پێنج کیلۆیی لە سکی ژنێکی تەمەن 20 ساڵ بە میدیاکانی گوتووە: "ئەو نەخۆشە خانمێکی تەمەن 20 ساڵ بووە و چەند ڕۆژێک لە سکی هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە کردووە و سەرەتای پێیان وابووە نەخۆشیی "ئاپاندیس"ی هەیە، بەڵام پاش پشکنین و ئەنجامدانی تیشک و "سی تی سکان"، دەرکەوت گرێیەکی گەورەی ۲۰×۳۰ سانتی مەتری لەناو سکی دایە کە سەرچاوەکەی لە هێلکەدانی لای ڕاستەوە بووە و دەستبەجێ برایە ژووری نەشتەرگەری".
دکتۆر پەیمان مشاری گوتیشی: "پاش یەک کاتژمێر نەشتەرگەری بە ئامادەبوونی پزیشکی پسپۆڕی گشتی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و لەدایکبوون، پسپۆڕی بەنج و ژووری نەشتەرگەری، ئەو گرێیە بەبێ دڕان لە سکی دەهێنرا و نەخۆشەکە ڕەوشی جێگیرە و نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە".
باسنيوز
