بەریتانیا: پشتگیریی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین
له دیدارکەداجۆن وێلكس باسی دوا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرد و جه‌ختی له به‌رده‌وامیی پشتگیریی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه، هه‌روه‌ها چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى به‌رز نرخاند كه ماوه‌یه‌كه له بواره جیاجیاكاندا ده‌ستی پێكردووه.
هاوکات نێچیرڤان بارزانى سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی ڕابردووى حكوومه‌تی هه‌رێم و پرۆسه‌ی چاكسازی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی چاكسازییه‌كان و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانى داهاتى له كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و هه‌وڵه‌كان بۆ بووژانه‌وه‌ی زیاتری دۆخی ئابووریی هه‌رێم، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باسنيوز
