سكرتێری گشتیی پارتە دیموکراتەکانی جیھان پیرۆزبایی لە لاوێکی کورد دەکات
ئەو لاوە کوردە ڕاگەیاند: زۆر دڵخۆشە بەھۆی سەرکەوتنەکانی وەکوو جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان توانیویەتی ببێتە جێگەی متمانەی سەرجەم پارتە دیموکراتەکان لەسەر ئاستی جیھاندا بتوانێت ڕۆڵی گرنگی نێودەوڵەتیش ببینێت و وەکوو ڕۆڵی پێشمەرگەیەک لە مەیدانی دیبلۆماسیی جیھانیدا ببێتە خەباتکار و پەیامی گەلی کوردستان بگەیەنێتە نێو سەرجەم سیاسەتمەدارە نێوەندەوڵەتیەکان".
دەستنیشانکردنی نوێنەری لاوانی پارتە دیموکراتەکانی جیھان بۆ کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان ھەموو ساڵێک جارێک لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتییەکەیان و سکرتێری گشتیی پارتە دیموکراتەکانی جیھا لەڕێگەی دەنگدانی نھێنییەوە ھەڵدەبژێردرێت.
باسنیوز
