ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای هەولێر - کۆیە گیان لە دەستدانی کەسێکی لێ کەوتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 9/12/2018، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕای گەیاند، "كاتژمێر 11:30ی خولەکی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كۆیه له‌نزیك هه‌ورازه نه‌فت، رووداوێكی پێكدادانی رووبه‌ڕوو روویدا له‌نێوان دوو تاكسی كه یه‌كیان له هه‌ولێر به‌ره‌و كۆیه و ئه‌وی تر له كۆیه به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هات".
ڕوونیشی کردووەتەوە، له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه به‌داخه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكیش به‌سه‌ختی زامداربوو، جگه له‌زیانی ماددی زۆر كه‌به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وت.
باسنيوز
