سەرۆك بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆ بووەوە
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوا هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كران و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕۆشنایی خستە سەر بایەخ و ڕەنگدانەوەكانی سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و ئەو سەردانەی بە گرنگ و كاریگەر وەسف كرد.
هەر لەو كۆبوونەویەدا جەخت لەوە كرایەوە كە حكوومەتی تازەی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرفەت و كەشوهەوایەكی تازەی بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكان و جێبەجێكردنی ماددەی 140ـی دەستووری عێراق هێناوەتە ئاراوە.
لەبارەی بارودۆخی كەركووكیش ئەوە دووپات كرایەوە كە پێویستە هەموو پێكهاتەكان لە بەڕێوەبردنی ئەو شارەدا بەشدار بن.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق تەئكیدی لە بەردەوامی و توندوتۆڵتركردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هەروەها هاوكاریكردنی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێكخستنەوەی كردەوە.
باسنيوز
