دەستەی دەستپاکی: 38 دۆسیه‌ی گەندەڵی ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9-12-2018 حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕای گه‌یاند: فه‌رمانی یاسایی بۆ 37 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی دەركراوه و 33 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیش یه‌كلا بوونه‌ته‌وه.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی گوتیشی: "ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی لێكۆڵینه‌وه لە 208 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوە دان".
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له كۆی سێ هه‌زار و 40 فۆرمی شه‌فافییه‌ت كه به‌سه‌ر به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم دابه‌ش كراوه سێ هه‌زار و 24 فۆرم گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
گوتیشی: "هه‌ر كه‌سێك كه خانه‌نشین بكرێت هه‌تا فۆرمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پڕ نه‌كاته‌وه، مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینی بۆ ئه‌نجام نادرێت".
باسنيوز
