لەبارەی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی کامێراکانی ھاتوچۆ ڕوونکردنەوە دەدرێت

 لەبارەی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی کامێراکانی ھاتوچۆ ڕوونکردنەوە دەدرێت
گوتەبێژی فەرمیی بەرێوبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر لەبارەی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی کامێراکانی ھاتوچۆ لە چەند شەقامێکی ھەولێر، ڕوونکردنەوە دەدات.

دوێنێ شەممە 8/12/2018، لە چەند شەقامێکی ھەولێر، کامێراکانی ھاتوچۆ لە کۆنترۆڵ دەرچوون و فلاشی کامێراکان بەرانبەر ھەموو ئۆتۆمبێلەکان ھەڵ دەبوون، بگرە ئەو ئۆتۆمبێلانەشی کە لە خێرایی دیاریکراودا تێنەپەڕیبوون.

لەمبارەیەوە موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی فەرمیی بەرێوبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ڕايگەیاند: "ئەو کامێرانەی فلاشیان بەڕووی ھەموو ئۆتۆمبێلەکان ھەڵ دەبوو، بەھۆی بارانبارینەوە پەکیان نەکەوتووە، بەڵکوو بەھۆی دابەزینی بارگاوی (شەحن)ی کامێراکان بووە، ئەو فلاشانەش وەک ئاگادارکردنەوەیەکە لەوەی کامێراکان کار ناکەن".

گوتیشی: "لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێل بە بەردەم کامێراکانی ھاتوچۆ لەم کاتانەی کامێراکە شەحنی کەمە، فلاش لە گشت ئۆتۆمبێلە تێپەڕبووەکاندا دەدات، لەو کاتەشدا سەرپێچییان بۆ تۆمار ناکرێت، بەڵکوو تەنیا ئاماژەیەکە بۆ ئەوە کامێراکە شەحنی کەمە".










باسنيوز
Top