قوتابییەکی کورد لە زانکۆیەکی لوبنانی پله‌ی (دكتۆرای ده‌وڵه‌ت)ی پێده‌به‌خشرێت
رۆژی 7/11/2018، له باڵاخانه‌ی (په‌یمانگای باڵای دكتۆرا بۆ زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئاداب) سه‌ر به زانكۆی (اللبنانیه) حكوومی، له شاری به‌یروت، تاوتوێی دكتۆرانامه‌ی قوتابی (هاوژین عمر محمد) له‌ژێر ناونیشانی (أسالیب الخگاب الإعلامی الكردی فی العراق، أخبار مواقع (خندان، باس‌نیوز، وروداو) الناگقه باللغه العربیه أنموژجاً) به‌ڕێوه‌چوو.
لیژنه‌ی گفتوگۆكه پێك هاتبووه له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان:
- پڕۆفیسۆر (د. محمد محسن) راگری په‌یمانگای دكتۆرا و سه‌رۆكی لیژنه.
- پڕۆفیسۆر (د. محمد أسعد النادری) سه‌رپه‌رشتیار.
- پڕۆفیسۆر (د.صالح ابراهیم) ئه‌ندام.
- پڕۆفیسۆر (د.علی رمال) ئه‌ندام.
- پڕۆفیسۆر (د.مه‌ى جرجور) ئه‌ندام.
دوای گفتوگۆ و تاوتوێكردنی چڕ‌وپڕ، كه ماوه‌ی زیاتر له سێ كاتژمێری خایاند، توێژینه‌وه‌ی ناوبراو به پله‌ی (زۆرباشه‌ی باڵا) له پۆلێنی یه‌كه‌می دكتۆرانامه‌كان به ناونیشانی (دكتورای ده‌وله‌ت) په‌سندكرا.
ئه‌م دكتۆرانامه‌یه كه له پێنج به‌ش پێك دێت له‌گه‌لأ به‌شێكی ده‌ستپێك، توێژه‌ر له میانی (453) لاپه‌ڕه‌دا به‌چڕوپڕی باسی له میدیای كوردی و سه‌ره‌تاكانی و میدیای ئێستای كوردی و میدیای ئیلكترۆنی كوردی و گوتاری ئیعلامی و هه‌واڵ و هه‌واڵ له رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و خیتابی ئیعلامی كوردی كردووه. ئینجا له‌رێگه‌ی تیۆری (تحلیل الختاب) Analysis Discourse شرۆڤه‌ی گوتاره هه‌واڵییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پێگه ئیلكترۆنییه ئیعلامییه‌كانی (باس‌نیوز، خندان، رووداو) كردووه.
توێژه‌ر به‌شێكی دكتۆرانامه‌كه‌ی بۆ بینای گوتاره هه‌واڵییه‌كان ته‌رخان كردووه، تێیدا شرۆڤه‌ی مانشێت و پێشه‌كی و ناوه‌ڕاستی گوتاره‌كانی كردووه. به‌شێكی تریشی بۆ بابه‌تی (ئیقتیباسات) به‌هه‌ردووجۆری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌نێو هه‌ناوی هه‌واڵه‌كان كردووه. دوا به‌شیشی بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاڕاسته‌ی (اتجاهات)ی گوتاره‌كان ته‌رخان كرددوه، كه ئاڕاسته سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری وه‌رزشی...تاد له‌خۆده‌گرێت.
له لێدوانێكدا بۆ باس نیوز (هاوژین عمر) ده‌ڵێت: "تیۆری توێژینه‌وه‌كه هه‌واڵه‌كانی سێ مانگی ساڵی 2015 سایته ئیلكترۆنییه عه‌ره‌بییه‌كانی (باس‌نیوز و رووداو و خه‌ندان) ی كردۆته ئامانج و وه‌ك سامپلأ وه‌ریگرتوون، كه 987 هه‌واڵن، له‌رێگه‌ی مه‌نهه‌جی شرۆڤه‌كردنی گوتاره‌وه ده‌سنیشانی ئامانجه سیاسی و رۆشنبیری و ئایدیۆلۆژییه‌كانی هه‌واڵه‌كانم كردووه، ئه‌وه‌م ده‌ورخستووه كه چۆن به‌رهه‌م هێنه‌ری گوتاره‌كان له هه‌ر سێ سایتی نێوبراودا له‌رێگه‌ی كۆمه‌لێك ئسلوب و چه‌مك....تاد هه‌وڵیانداوه خزمه‌ت به هێڵی گشتی نووسین و سیاسه‌تی ده‌زگا میداییه‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها چۆن ئسلوبه زمانه‌وانی و ئیعلامییه‌كانیان له خزمه‌تی ئه‌م پرسه به‌كارهێناوه، ده‌رئه‌نجام دیوه شاراوه و ئایدیۆلۆژییه‌كه‌ی گوتاره هه‌واڵییه‌كانم خستۆته‌روو، بێگومان ئه‌مه‌ش شتێكی نوێیه له بواری توێژیینه‌وه‌ی زانستی كوردیدا".
توێژه‌ر له‌باره‌ی گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و ئه‌و لایه‌نه نوێییه‌ی كه پێشكه‌شی بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی كردووه، به‌رده‌وام بوو له قسه‌كانی و گوتی:" توێژینه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك گرنگی هه‌یه له‌وانه؛ یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه له ئاستی كوردستان و نیشتمانی عه‌ره‌بی كه مێسژه ئیعلامییه‌كانی میدیای ئیلكترۆنی نه‌ك میدیای كلاسیكی وه‌ك (خیتاب - گوتار) وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه له‌بواری میدیای عه‌ره‌بی و كوردی كه پشت به‌تیۆری (تحلیل الختاب) ده‌به‌ستێت له شرۆڤه‌كردنی زانستیدا، چونكه سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانی تر پشتیان به تیۆری شرۆڤه‌كردنی ناوه‌ڕۆك به‌ستووه (تحلیل المزمون)، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌شه كه ده‌رباره‌ی میدیای نێوده‌وڵه‌تی كوردی (الإعلام الدولی الكردی) ئه‌نجام ده‌درێت و په‌یامه‌كانی وه گوتار وه‌رگرتووه نه‌ك وه‌ك تێكستێكی ساده. گرنگییه‌كی تری ئه‌م توێژنه‌وه‌یه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ئامانجه سیاسی و رۆشنبیری و ئایدیۆلۆژییه‌كانی پشت هه‌واڵه‌كانی ئاشكرا كرددوه، و له‌سه‌ر دیوی دووه‌م، دیوی شاراوه‌ی هه‌واڵه‌كان وه‌ستاوه، گرێ‌دراو به سیاقی به‌رهه‌مهێنانیان كه سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش بووه، ئسلوب و كۆده‌كانی نێو گوتاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و روناكی خستۆته سه‌ریان، هاوكات وه‌ك وه‌سیقه‌یه‌كی زانستیش تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و...تاد كۆمه‌ڵگی كوردستانی له سه‌رده‌مێكی مێژوویی گرنگدا كه شه‌ڕی داعشه، هه‌روه‌ها گرنگیه‌كی دیكه‌شی له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ كه دیراسه‌ی مامه‌ڵه‌ی میدیای كوردی كردووه به‌رامبه‌ر شه‌ڕی داعش له ساڵی 2015 دا.
شیاوی باسه، توێژه‌ری دكتۆرانامه‌كه نووسه‌ره و ماوه‌یه‌كی زۆر له بواری میدیای كوردی و عه‌ره‌بی كاریكرددوه، چه‌ند كتێبێكی به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی میدیای كوردی به‌چاپ گه‌یاندووه، ئێستاش مامۆستایه له به‌شی په‌یوه‌ندییه‌نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسیه‌كانی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر.
