ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/12/9 مووچەی وەزارەتی پەروەردە و سبەی دووشەممە 2018/12/10 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت".
سەرچاوەكەی ئاشكرای كرد: "رۆژی سێشەممە 13/12/2018 مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت".
رۆژی 5 ئەم مانگە مووچەی مانگی ئەیلوولی 2018 دەستیپێكرد و مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە وەك یەكەم وەزارەت دابەشكرا.
K24
