پۆلیسی سۆران: هاووڵاتییه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
پۆلیسی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ح. م. چ)، 35 ساڵ، له ناو ماڵه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
رائید سه‌عدوون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 رایگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌نی 35 ساڵه و له ناو گه‌راجی ماڵه‌كه‌یاندا، به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
پۆلیس له زاری باوكی ئه‌و هاووڵاتییه رایگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده ناوبراوه خێزاندار بووه، به‌ڵام "نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه" و باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بووه.
دوای رووداوه‌كه، ته‌رمی هاووڵاتییه‌كه، كه نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی زانیاری شاری سۆران بووه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران كراوه و پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
k24-
