رانیه.. به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و خزینی شاخ خانووێك رووخا
له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له گوندی كهوبێنی ناحیه‌ی سه‌ر كه‌پكان سه‌ر به قه‌زای رانیه، زۆری بارانبارین بووه‌تە هۆی خزینی شاخ و رووخانی خانوو و دوکانی هاوڵاتييه‌ك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌رچی زیانی ماددی رووداوه‌كه زۆربووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی به‌هۆی رووخانی خانووه‌كه، تۆمار نه‌كراوه.
به‌هۆی ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، دوێنی هه‌ینی، به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له گوندێكی ناحیه‌ی سه‌نگاوی گه‌رمیان، كچێكی 16 ساڵ خنكا.
له چه‌ند شوێنێكی جیاجیای هه‌رێمی كوردستانیش، هاتووچۆی هاووڵاتیان په‌كیكه‌وت و چه‌ندین پردیش داڕووخان.
k24-
