ئاواره‌كانی شنگال باس له‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بوونه‌ته‌ به‌ربه‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان

ئاواره‌كانی شنگال باس له‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بوونه‌ته‌ به‌ربه‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان
تا ئێستا بەشێكی زۆری ئاوارەكانی شنگال نەگەڕاونەتەوە شارەكەیان، ئەوان داوا لە پەكەكە و حەشد دەكەن، شارەكەیان چۆڵ بكەن، ئاوارەیەك بە چاوی گریانەوە دەڵێت، تا ئەو ھێزانە لەنێو شنگال بمێننەوه‌، ئەوانیش لە نێو چادردا ژیان دەكەن.

مەرجی سەرەكی ئاوارەكان بۆ گەڕانەوە، كشانەوەی ئەو ھێزانە و گەرانەوەی پێشمەرگە و ئیدارەی شەرعییە.

ئه‌گه‌رچی وه‌رزی زستان خه‌ریكه‌ دێت و وه‌رزی بارانبارین ده‌ستیپێكردووه‌، به‌ڵام ئاواره‌كانی شنگال له‌ ژیانی خۆیان له‌ ژێر خێوه‌تی كه‌مپه‌كان به‌رده‌وامه‌ و باسیش له‌وه‌ ده‌كه‌ن، تا هێزه‌ ناشه‌رعییه‌كان له‌وێ مابن، ناگه‌ڕێنه‌وه‌، مه‌به‌ستیشیان په‌كه‌كه‌ و میلشیاكانی حه‌شده‌.

ژنێكی ئاواره‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان نازانن كاری په‌كه‌كه‌ چییه‌ له‌ شنگال و بۆچی له‌وێن، داواش ده‌كات به‌ زووترین ئه‌و هێزه‌ و میلیشیاكانیش حه‌شدیش ناوچه‌كانییان چۆڵ بكه‌ن.

k24-
Top