میرخان: ھەر سێ سەرۆكایەتییەكە بە یەك پاكێج لەگەڵ لایەنەكاندا گفتوگۆیان لهبارهوه دەكرێت
ئاراس حەسۆ میرخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ ھەردوو پۆستی سەرۆكایەتیی ھەرێم و حكوومەت دیاری كرد، لە دوو رۆژی داھاتوودا گەڕێكی دیكەی دانوستانەكان دەست پێدەكاتەوە بۆ پێكھێنانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و، لە یەكەم ھەنگاویشدا سەردانی ئەو لایەنانە دەكەین كە پێشتر سەردانمان كردبوون، ئەوانیش یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕانن".
میرخان گوتیشی، ھەر لایەنێك پێی خۆش بێت بەشداری لە حكوومەتدا بكات، پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی دەكاتدەشڵێ، كارنامەی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكاندا بۆ پێكھێنانی حكوومەت ئامادە كراوە و، ھەر سێ سەرۆكایەتییەكەیش بە یەك پاكێج لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.
kdp-
