وەزیری بەرگری ئەڵمانیا پشتگیری حکوومەتەکەی بۆ گەلی کوردستان و کابینەی داهاتووی حکوومەت دەربڕی

	 وەزیری بەرگری ئەڵمانیا پشتگیری حکوومەتەکەی بۆ گەلی کوردستان و کابینەی داهاتووی حکوومەت دەربڕی
لەمیانی بەشداریکردنی لەکۆنگرەی ٣١مینی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا ، فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان کە ھاوکات نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە دیدارێکی لەگەڵ ئۆرسۆلا فوندورلین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ھەبوو و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا پشتگیری حکوومەتەکەی بۆ گەلی کوردستان و کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێم دەربڕی.

لە دیدارەکەدا ئەم گەنجە کوردە داوای لەوەزیری بەرگری ئەڵمانیا کردووە کە بەردەوامبن لەپشتگیری گەلی کوردستان و حکوومەتەکەی، لای خۆیەوە فوندورلین بەڵێنی بەم کوڕە کوردە داوە کە بەردەوام دەبن لەپشتگیری گەلی کوردستان و ھەروەھا پاڵپشتیش دەکەن لە کابینە تازەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە بڕیارە بەم نزیکانە دابمەزرێت.
kdp-
Top