ئەحمەد تورک: نێچیرڤان بارزانی کەسایەتییەکی لێهاتووە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئەحمەد تورک: نێچیرڤان بارزانی کەسایەتییەکی لێهاتووە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد دەڵێ، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەین بە مەبەستی بەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،



ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "نیچیرڤان بارزانی کەسێکی لێهاتوووە و شیاوە بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و هیوادارین جەنابیان ڕۆڵێ خۆی بگێڕیت بۆ دیالۆگی نێوان کورد و کورد، چونکە ئێستا ئاڵۆزیی نێوان کورد هەیە و ئێمە بڕوامان وایە دەتوانێت ڕۆڵێکی باش بگێڕیت بۆ چارەکردنی ئاڵۆزییەکان و پێکهێنانی هزرێکی هاوبەش لە نێوان هەمووماندا."



ئەو سیاستڤانە کوردە پێی وایە، نێچیرڤان بارزانی چەندین ساڵە لە نێو سیاسەتدایە و خاوەن کەسایەتییەکی سیاسیی زۆر باشە و دەبێ ئەو سیاسەتە بۆ گەلی کورد بەکار بهێندرێت.


kdp-
Top