دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

 دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.


ئەمڕۆ شەممە 8/12/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە هەمان نرخ بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی داخستنی بۆرسەوە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بەجێگیری مایەوە و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 67 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 52 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1249 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە بە 1235 دۆلار بوو.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:


یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 185,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 215,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 241,000 دینار








باسنيوز
Top