له‌كوردستان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌ڕێوه ده‌چێت
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعشه‌وه، هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی مامۆستایان چوار ساڵ له واده‌ی خۆی دواكه‌وت، بۆیه له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوه‌كه‌مان، بڕیارمانداوه مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕێكخراوه‌كه ئه‌نجام بده‌ین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه بۆ ئاماده‌كاری و كاری پێویستی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكهاتووه، گوتیشی: "ئێستا پێناسی ئه‌ندامبوون له ڕێكخراوه‌كه بۆ مامۆستایان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاره‌زومه‌ندانه‌یه و تا مانگی داهاتوو ته‌واو ده‌كرێت".
بەپێی گوتەکانی ئەحمەد کەرکوکی، بوونی ئه‌و پێناسه‌یه ده‌كرێته مه‌رج له مافی به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه.
باس‌نیوز
