سەرۆک بارزانی: د. جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە
سەرۆک بارزانی، پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزه‌وه بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە /8/12/2018، سەرۆک بارزانی لە پامێکدا بەبۆنەی کۆچیی دوایی جەمال نەبەزەوە ڕای گەیاندووە، پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە و جێدەستی دیارە و بەرهەم و كارەكانی جێگەی پێزانینە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، "له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سه‌رجه‌م ڕووناكبیر و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران ده‌كه‌م".
دەقی پەیامەکە:
بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی بیرمەندی گه‌له‌كه‌مان پڕۆفیسۆر دكتۆر (جه‌مال نه‌به‌ز)ـم پێگه‌یشت.
پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە و جێدەستی دیارە و بەرهەم و كارەكانی جێگەی پێزانینە.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سه‌رجه‌م ڕووناكبیر و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران ده‌كه‌م.
لە خوای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مەسعود بارزانی
8ـی12ـی2018
