لە هه‌ڵه‌بجه پانێڵیك له‌باره‌ی كه‌مینە ئایینییه‌كان به‌ڕێوه چوو
ئه‌حمه‌د كاوانی، سه‌رپه‌رشتیاری پانێڵه‌كه، ڕايگه‌یاند: "وه‌ك ڕێکخراوی مەسەلە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان لە پرۆژەی گەنجانی میزۆپۆتامیا، کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە پاڵپشتی دارایی کراوە، پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام بەڕێوە دەبەین كه له پێنج سێكته‌ر پێكهاتووه و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م سێكته‌ریان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان بوو له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجاممان دا".
ڕوونیشی كرده‌وه: "له پانێڵه‌كه نوێنه‌ری موسڵمانه‌كان، زه‌رده‌شتی و كاكه‌ییه‌كان به‌شدار بوون و تێیدا باس له‌و گیروگرفتانه كرا، كه له سنووره‌كه‌دا هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی بۆ له‌مه‌ودا پێكهاته‌كان له ئیداره و به‌ڕێوه‌بردندا به‌شدار بن".
گوتیشی: "ئه‌نجامدانی ئه‌م پانێڵانه به گرنگ و پێویست ده‌زانین، چونكه پێكهاته ئایینییه‌كان زیاتر ئاشنا ده‌بن به یه‌كتر، هه‌روه‌ها ده‌شمانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یەوه ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سنووری هه‌ر پارێزگایه‌ك كۆ بكه‌ینه‌وه، كه هاوكاریی ئه‌و پیكهاتانه بن".
باسنيوز
