ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاو دەکاتەوە

 ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاو دەکاتەوە
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، لەبارەی کۆبوونەوەی ئاو لە شەقامێکی سەرەکیی ھەولێر، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 8/12/2018، موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بەھۆی ئەم بارانەی کە لەم چەند کاتژمێرەی ڕابردوودا باریوە، ئێستا لە ھەندێک شوێن لەسەر ڕێگای سەرەکیی ھەولێر - کەرکووک، لە قوشتەپەوە تا شێراوە کۆبوونەوەی ئاو پەیدا بووە، ئەم کۆبوونەوەی ئاوە وای کردووە شەقامەکە بە تەواوی دیار نەبێت".

داوا لە شۆفێرانیش دەکات: "لە کاتی گەیشتیان بەم شوێنانە، ھەوڵ بدەن لە ناوەندی رَێگاکە بڕۆن، ھەروەھا لەسەرخۆ بڕۆن، بۆ ئەوەی تووشی ھەڵدێران نەبن و لە شەقامەکەدا دەرنەچن".










باسنيوز
Top