پارتی دەستبەرداری پڕۆژەیاسای چاکسازی نابێت
بەهمەن کاکە عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان نەتواندرا پڕۆژەیاسای چاکسازی تێپەڕێندرێت. بۆیە چاوەڕێ دەکەن حکوومەت سەرلەنوێ پڕۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان بنێرێتەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەگەر حکوومەت پڕۆژەکە بۆ پەرلەمان بنێرێتەوە، ئەوا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و پرۆسەی دەنگدانی کۆتایی لەسەر دەکرێت و دواتر یاساکە دەردەکرێت.
پێشتر بەردەوام بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیان لەوە دەکردەوە کە پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی، دەبێتە هۆی دابەشکردنی دادپەروەرانەتری داهاتەکان و کۆتاییهێنان بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە. بەڵام بەهۆی ئەوەی هەندێک لە حزبەکان مووچەی خانەنشینی نایاسایی کادیران لە ئەنجامی یاساکەدا دەبڕدرا، دەرکردنی پڕۆژەیاساکە ئاستەنگی بۆ درووست کرا.
باسنیوز
