سەرکردەیەکی عێراقی: بەغدا کورد و سوننەی پەراوێز خستووە
ئەمڕۆ شەممە 8/12/2018، ئەسیل نوجەیفی، سەرکردەیەکی سننەمەزهەبەکانی عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، لە سەرەتای دامەزراندنی رژێمی نوێی عێراق لە 2003، سوننەمەزهەکان پەراوێز خران و دواتریش کورد پەراوێز خرا.
ئەسیل نوجەیفی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئێستا نەک تەنیا کورد و سوننە، حکوومەت و سیاسییە دەستڕۆیشیووەکانی ئەو وڵاتە کەسایەتی و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنە شیعەکانیش پەراوێز دەخەن.
ئەو سەرکردەیە هۆشداریی دا لەوەی ئەگەر بارودۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا ”کۆتا بەڕێوەبەری ئەو سیاسەتە دەخنکێنێ“.
باسنیوز
