بەهۆی مەترسیی لافاو پۆلیسی به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان تیمه‌كانى ده‌خاته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ڕایگه‌یاندووه "سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو تیمه‌كانى سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌ئاماده‌باشیدان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر ڕووداوێكى نه‌خوازراو و هاوكاریكردنى سه‌رجه‌م هاووڵاتیان له‌كاتى تووشبوونیان به‌هه‌ر ڕووداوێكى سرووشتى كه‌به‌هۆى بارانه‌وه درووست ببێت".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌كاتى بوونى هه‌ر ڕووداوێكى نه‌خوازراودا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانییه‌وه بكه‌ن له‌ڕێگه‌ى ژماره 115 وه".
به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینه‌ى له دوێنێوه سنوورى گه‌رمیانى گرتووه‌ته‌وه، لافاو له‌سه‌رجه‌م ناوچه نزمایی و دۆڵه‌كانى سنووره‌كه درووست بووه و پێشتریش ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌هۆى مه‌ترسی درووستبوونى لافاوه‌وه ده‌وامى ئێوارانى له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندندا كرد به پشوو.
bas news -
