گرێبه‌ستى مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده نوێ ده‌كرێته‌وه
مه‌ریوان عومه‌ر، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى : "به‌مه‌به‌ستى نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، نووسراومان بۆ په‌روه‌رده‌كان كردووه كه فۆڕمێك به‌سه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستدا دابه‌شى بكه‌ن و له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا فۆرمه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بكه‌ین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه بۆ ساڵى 2019 یه و له كۆتایى هه‌موو ساڵێكدا به‌پێى پێویست نوێ ده‌كرێته‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ر مامۆستایه‌كى گرێبه‌ست وازى له كاره‌كه‌ى هێنابێت، كه‌سێكى دىكه به‌گوێره‌ى به‌رزى نمره و پسپسۆڕییه‌كه‌ى وه‌ك مامۆستاى گرێبه‌ست ده‌خرێته شوێنى، كه پێویشتر ناوى ڕاگه‌یه‌ندراوه: "له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها مامۆستایان ده‌گرێته‌وه و بۆ فه‌رمانبه‌ران ئه‌و بڕیاره ڕاگیراوه".
